رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی فارقینی سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان خزمەتگوزاری راگەیاندنی زانیاری بە زمانی کوردی پێشکەش دەکرێت.
رۆژی پێنجشەممە 23ی ئایاری 2024، سەرۆکایەتیی شارەوانیی فارقین لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆیدا رایگەیاند، لە شارۆچکەکەدا دەستیان بە خزمەتگوزاریی راگەیاندنی کوردی کردووە. لەمەودوا لە شارۆچکەکەدا سەرجەم ئاگاداری و بانگەواز و رێنماییەکانیان بە زمانی کوردی و تورکی بڵاودەکرێنەوە.
لە ئاگادارکردنەوەیەکی شارەوانییەکەدا بە زمانی کوردی نووسراوە، "31ی ئایار دوایین رۆژە بۆ دانی باج، بۆ ئەوەی غەرامە نەکرێن، پێویستە هاووڵاتیان تاوەکو ئەو رۆژە قەرز و باجەکانیان بدەن".
شارەوانی فارقین، نزیکەی دوو خول بوو لەلایەن قەیوومەوە بەڕێوە دەبرا، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 31ـی ئاداری ئەمساڵدا پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی 70.6٪ـی دەنگەکانی بردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ