ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی تورکیا گەیشتە هەشت کەس

08-09-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە تورکیا ژمارەی ئەوانەی بەهۆی لافاوەکەی ئەم هەفتەیەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ هەشت کەس بەرزبووەوە. 
 
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە،7ـی ئەیلوولی 2023 تەرمی کەسێک بە ناوی مامۆستا ئەحمەد باکی شیمشەکی تەمەن 53 ساڵ دۆزرایەوە، کە دوایین کەسی ونبووی لافاوەکەی پارێزگای کرکڵارئەلی بوو لە تورکیا. 
 
لەو پارێزگایە ژمارەی ئەوانەی بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستدا گەیشتە شەش کەس و لە لافاوەکەی ئیستەنبووڵیش دوو کەس گیانیان لەدەستدابوو. 
 
ئەو شەش کەسەی لە لافاوەکەی کرکڵارئەلی گیانیان لەدەستدا، ئەو کەسانە بوون کە بەمەبەستی پشوو چووبوونە شارەدێی ئینەئادا سەر بە شارۆچكەی دەمیرکۆی و لە پڕۆژەی خانووەکانی بونگالۆڤ دەمانەوە.  
 
خانووەکانی بونگالۆڤ پڕۆژەیەکی گەشتییارییە و لە 18 خانوو پێکهاتووە و لە دارستانەکانی لۆنگۆز لە دۆڵی سیسلی دروستکراوە. یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەو شەش کەسە، داواکاری گشتیی دەمیرکۆی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ خاوەنی پڕۆژەکە دەستپێکردووە. 
 
یڵماز تونج ئاماژەی بەوەدا، لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو خانووانە بە قاچاخ دروستکراون و بە تۆمەتی ئەوەی بێباکانە بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە کەسێک، فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ خاوەنی پڕۆژەکە دەرچووە. 
 
شەوی سێشەممە، 5ـی ئەیلوولی 2023، بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ، لە ئیستەنبووڵ لافاو دروستبوو، بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 31ـی دیکەش بریندار بوون. بەیانیی هەمان رۆژ لە پارێزگای کرکڵارئەلی لافاو دروستبوو و بەو هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا. دواتریش تەرمی دوو کەس دۆزرانەوە کە لافاوەکە بردبوونی. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.