رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای دیلۆک ـی باکووری کوردستان ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە کەناڵێكی ئاو و وەرگەڕا، لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە درەنگی شەوی چوارشەممە 2ـی تشرینی یەکەم لە سنووری شارۆچكەی شەهید کامیل سەر بە ناوەندی شاری دیلۆک روویدا.
شۆفێرێکی تەمەن 25 ساڵ بە ناوی یوسف سەزەن، لە کاتی شۆفێریدا کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە کەناڵێکی ئاودا لە کەناری رێگەکە. بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس و بەرگریی شارستانی چوونە شوێنی رووداوەکە. تەرمی یوسف سەزەنیان گواستەوە دادپزیشکیی دیلۆک.
بە گوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئاب 402 هەزار و 843 رووداوی هاتووچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە و هەزار و 837 کەس گیانیان لەدەستداوە و 256 هەزار و 83 کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ