رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان دوو کەس بە تۆمەتی "ئەندامێتیی پەکەکە" خرانە زیندانەوە.
ئەو دوو کەسە رۆژی دووشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2023، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کە لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتی رووها کرا، لەگەڵ چوار کەسی دیکەدا دەستگیرکران.
دوای جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی، رۆژی پێنجشەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2023 رەوانەی دادگەی رووها کران. دادگە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ئەو دوو کەسە دەرکرد و چوار کەسەکەی دیکەش بە مەرجی دادوەری ئازادکران.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە تورکیا و باکووری کوردستان بە تۆمەتی پەکەکە هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و سیاسەتڤان و خەڵکی مەدەنی کورد دەستگیر دەکەن.
لە دوای هێرشەکەی رۆژی یەکشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2023، بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی تورکیا لە ئەنقەرە کە پەکەکە لە ئەستۆی گرت، لە ناوخۆی تورکیا چەندین کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و لایەنگری بۆ پەکەکە دەستگیرکراون، کە زۆربەیان ئەندام و لایەنگری هەدەپەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ