رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای قەرس ـی باکووری کوردستان، لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێك گیانی لەدەستدا و 17ـی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە شەوی رابردوو، 24ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە سنووری پارێزگای قەرس ـی باکووری کوردستان، لەسەر رێگەی سەرەکیی قەرس- دیگۆر لە دۆڵی خانان روویدا.
بەهۆی بارینی بەفر و سەهۆڵبەندانەوە دوو ئۆتۆمبێل و مینی پاسێکی نەفەرهەڵگر پێکیاندادا و بەو هۆیەوە کەسێک بەناوی سیداد عەلی ئۆزیوملو، گیانی لەدەستدا و 17ـی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان منداڵێكی ساوایە.
دوای رووداوەکە، تیمەکانی تەندروستی و بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
شەش بریندار بۆ نەخۆشخانەکانی قەرس و 12 برینداریش لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە بۆ نەخۆشخانە جیاوازەکانی پارێزگاکە گواسترانەوە.
سیداد عەلی ئۆزیوملو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە قەرس گیانی لەدەستدا. بە گوێرەی زانیارییەکان تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ