رووداو دیجیتاڵ
سێ دوورگە لەنێو دەریاچەی تورنا، بەگوێرەی ئاراستەی با شوێن دەگۆڕن، بۆیە بە دوورگە گەڕۆکان ناسراون. دوورگەکان لە شارۆچکەی سۆڵهانن لە پارێزگای چەولیگی باکووری کوردستان.
دوورگەکان لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەکەن؛ لە هەموو وەرزێکی ساڵدا گەشتیارانی نێوخۆیی و بیانی سەردانیان دەکەن.
محەممەد حەنیفی باشم، گەشتیار دەڵێت، "بەڕاستی بۆ گەشتی رۆژهەڵات پێم وایە رێڕەوێکی باشە. جوانی بینگۆل ناوازەیە، هیچی لە ناوچەی دەریای رەش کەمتر نییە، ئێستا رێک وەرزی خۆیەتی. بۆ ئەوانەی پلانی گەشتکردنیان هەیە رێڕەوێكی زۆر جوانە."
دیلان تۆپراک باشم، گەشتیار ئاماژە بەوە دەکات، "زۆر بەدڵمان بوو، قووڵاییەکەشی زیاتر لە 50 مەتر دەبێت. جووڵەی دوورگەکان بەڕاستی سەرنجڕاکێشە."
دوورگەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پاراستنی سرووشت و پارکە نیشتمانییەکانەوە پارێزراون. دەرفەت بۆ سەردانکەران دەڕەخسێنن لەنێو سرووشتدا کات بەسەرببەن.
مەسعود چاکر، گەشتیار دەڵێت، "زۆر جیاوازتر و جوانترە لەوەی لە تەلەڤیزیۆن، لە سۆشیاڵ میدیا یان لە مۆبایل بینیومانە. دەمەوێت هەمووان بێن و بیبینن."
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی چەولیگ بۆ پاراستنی سرووشت و پارکە نیشتمانییەکان، ئەم دوورگانە لە سەرەتای ساڵەوە 8500 سەردانکەریان هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ