رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچكەی قەلقەلیا سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستان دوو گەنج لە نێو ئاوی گۆمێكدا خنکان.
رۆژی پێنجشەممە، 3ی ئابی 2023، یوسف بوڵوت، تەمەن 15 ساڵ و مەحسوم ئۆزبەی تەمەن 16 ساڵ، بەمەبەستی مەلەکردن چوونە ناو گۆمێكی ئاودێری گوندی چوبوکڵو لە شارۆچكەی قەلقەلیا، بەڵام دوای ماوەیەک لەنێو ئاوی گۆمەکەدا دیارنەمان.
دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکردەوە، تیمەکانی جەندرمە، فریاگوزاری و تیمەکانی تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. دواتر تەرمی یوسف بوڵوت و مەحسوم ئۆزبەی لە نێو گۆمەکەدا دەرهێنران و گواسترانەوە سەنتەری پزیشکیی وان.
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیانی باکووری کوردستان بەمەبەستی خۆفێنککردنەوە دەچنە نێو ئاوی رووبار و چەم و کەناڵەکان.
بەرپرسانی کارگێڕی، داوا لە خەڵک دەکەن لە نێو رووبارەکان و ئەو شوێنانەدا مەلە نەکەن کە قەدەخەن و سوود لەو شوێنانە وەربگرن، کە لەلایەن شارەوانییەکانەوە بۆ مەلەکردن تەرخانکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ