رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگاکانی وان، جۆلەمێرگ، بەدلیس و مووش ـی باکووری کوردستان، بەفر رێگەی 1036 گوند و کێڵگەی کشتوکاڵی داخستووە.
لە پارێزگای وان، بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی 429 گوند و کێڵگەی کشتوکاڵی داخران. لە ناوەندی شاری جۆلەمێرگ و شارۆچکەی گەڤەر لەو پارێزگایە رێگەی 100 گوند و کێڵگەی کشتوکاڵی داخراون.
لە سەرتاسەری پارێزگای بەدلیس رێگەی 266 گوند و کێڵگەی کشتوکاڵی و لە پارێزگای مووش کە لە شەوی رابردووەوە بەفر دەبارێت، رێگەی 241 گوند و کێڵگەی کشتوکاڵی داخراون.
تیمەکانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبان لەو چوار پارێزگایەدا دەستیان کردووە بە راماڵینی بەفری سەر رێگەکان.
لە 22ـی ئەم مانگەوە رێگەی سەرەکیی نێوان شاری وان-شارۆچكەی میکس لە پارێزگاکە بەهۆی بەفرەوە داخراوە و بەهۆی مەترسی رەنووی بەفر، کارەکانی کردنەوەی رێگەکە دەستی پێ نەکردووە.
لە زۆربەی پارێزگاکانی باکووری کوردستان بارینی بەفر بەردەوامە. داوا لە هاونیشتمانییان و هاووڵاتیان دەکرێت لە بەرامبەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی خراپیی کەشوهەوا، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ