گالەری

13-12-2023
9 Photos
هەوار ئیسماعیل
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی 18 گوند و کێڵگەی کشتوکاڵی لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان داخران و لە رێگەی سەرەکیی وان - جۆلەمێرگ ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بوو. 
 
دوو رۆژە بەشێوەی پچڕ پچڕ بەفر لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان دەبارێت. بەگوێرەی راگەیێندراوی پارێزگای جۆلەمێرگ، بەهۆی بەفربارینەوە لە بەیانیی ئەمڕۆوە رێگەی شەش گوند و 12 کێڵگەی کشتوکاڵی گیراوە.
 
لەلایەکی دیکەوە لە شاری وان، دوای دوو رۆژ لە بارانبارین، ئەمڕۆ چوارشەممە، 13-12-2023 لە بەرزاییەکانی دەوروبەری شارەکە بەفرباری و بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا لە رێگەی سەرەکی وان - جۆلەمێرگ، هاتووچۆ ئەستەم بووە و شۆفێران رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە. 
 
تیمەکانی سەر بە شارەوانی لە جۆلەمێرگ و شارۆچکەکانی دەستیان بە کردنەوەی رێگەکان کردووە.