رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وان-ی باکووری کوردستان بۆ ماوەی سێ رۆژ قەدەخەی خۆپێشاندان و گردبوونەوە راگەیێندرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک، کە لهلایهن پارێزگای وان بڵاوكراوهتهوه، لە ئەمڕۆ سێشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2023وە تاوەکو 7ی هەمان مانگ لە ناوەندی شار و شارۆچکەکانی وان بۆ ماوەی سێ رۆژ هەموو جۆرە گردبوونهوه، خۆپێشاندان، رێپێوان و مانگرتن، ههڵدانی چادر و چالاكییەکی دیکە قهدهخەیە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، بە مەبەستی "پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییان"، "رێگریکردن لە هێرش"، "لەنێوبردنی رێکخراوی تیرۆر" و "دەستەبەکردنی ئاسایشی نیشتمانی" ئەو بڕیارە دراوە؛ جەخت لەوەش کراوەتەوە، لەو وادەیەدا رێگە بە هیچ کار و چالاکییەکی بێ مۆڵەت نادرێت تەنیا ئەو چالاکییانە نەبێت، کە لەلایەن پارێزگار و قایمقامەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدەرێت.
ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆکاری جۆراوجۆری ئەمنی قەدەخەکردن لە چەندین ناوچەی باکووری کوردستان راگەیێندراوە و ماوەی ئەو قەدەخەکردنانەش بەردەوام درێژدەکرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ