رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مووشی باکووری کوردستان، هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە دەستبەسەرکرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2032، تیمەکانی پۆلیسی مووش لە ناوەندی شار و چەند شارۆچکەیەکی پارێزگاکە هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ.
لە ناوەندی شاری مووش پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەرماڵ نێرگز، هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی هەدەپە و دوای شکاندنی دەرگای ماڵەکەی، چوونە ژوورەوە و دەستبەسەریان کرد.
هۆکاری دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکی رێکخستنەکانی هەدەپە لە مووش رانەگەیێندراوە و بۆ وەرگرتنی گوتەکانی گوازراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی مووش.
لە دوای هێرشە خۆکوژییەکەی بەردەم ئاسایشی گشتیی ئەنقەرە لە 1ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، کە پەکەکە لە ئەستۆی گرت، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا چەندین هەڵمەتیان بە ناوی دەستگیرکردنی لایەنگرانی پەکەکە دەستپێکردووە، زۆربەی ئەوانەی دەستبەسەر دەکرێن، ئەندام و لایەنگری هەدەپەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ