رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ سەر بەرپرس و ئەندامانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی، لە ئیستەنبووڵ 21 کەس دەستبەسەر کران.
ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئایار دەستیپێکرد. هێزە ئەمنییەکان لە چەندین ناوچەی ئیستەنبووڵ هەڵیانکوتایە سەر 25 ماڵ و 21 کەسیان دەستبەسەر کرد، کە ئەندام و بەرپرسی دەم پارتین و فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکراوە.
لقی ئیستەنبووڵی دەم پارتی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "لە کاژێرەکانی بەیانیدا لە ئیستەنبووڵ، دەیان هاوڕێمان، لەنێویاندا ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی پارتەکەمان، بەڕێوەبەرانی پارێزگا و شارۆچکەکان، کارمەندان و ئەندامانمان، لە هەڵمەتێکی پۆلیس بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کران. ئێمە بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی خەبات دژی حکومەتەکەی ئاکپارتی و مەهەپە کە دەیەوێت بە ئۆپەراسیۆنی جینۆسایدی سیاسی چۆکمان پێ دادات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ