رووداو دیجیتاڵ
وەزیری تەندروستیی تورکیا دەڵێت، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا 16 هەزار کەس لە کاتی قوربانیکردندا بریندار بوون و بۆ چارەسەر چوون یان براونەتە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، برینداران بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر چوونەتە یان براونەتە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان.
بە گوتەی وەزیری تەندروستیی تورکیا، هەزار و 274 کەس لەوان لە ئەنقەرە، 840 کەسیان لە ئیستەنبووڵ و 416 کەسی دیکەیان لە ئیزمیر بوون.
وەزیری تەندروستیی تورکیا وردەکاریی دیکەی لەو بارەوە رانەگەیاندووە.
رۆژی یەکشەممە 16-6-2024 یەکەم رۆژی جەژن بوو لە باکووری کوردستان و تورکیا و ژمارەیەکی زۆر هاونیشتمانی و هاووڵاتیش قوربانییان کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ