لەگەڵ بەخاک سپاردنی نەوەکەیدا، دوای 86 ساڵ داوای ئاشکراکردنی گۆڕی سەید رەزا دەکرێت

22-12-2023
هەوار ئیسماعیل
کاتی بەخاک سپاردنی عەباس پۆڵات، کوڕی نەوەی سەید رەزا. وێنە: عەلی حەیدەر - رووداو
کاتی بەخاک سپاردنی عەباس پۆڵات، کوڕی نەوەی سەید رەزا. وێنە: عەلی حەیدەر - رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە گوندی ئاخداتی سەر بە شارۆچکەی پلور لە پارێزگای لە دێرسمی باکووری کوردستان، عەباس پۆڵات نەوەی سەید رەزای دێرسمی بەخاک سپێردرا.  
 
پەرلەمانتارێكی پێشووی هەدەپ و ژمارەیەکی زۆر لە دێرسمییەکان بەشدارییان لە رێوڕەسمی بەخاک سپاردنەدا کرد.
 
تەرمی عەباس پۆڵات لەلایەن کەسوکار و ئازیزانی لە خارپێت هێندرایە گوندی ئاخدات و لەوێ بەخاک سپێردرا. 
 
سەید عەلی پۆڵات، کوڕی نەوەی سەید رەزایە و دەڵێت، "هیچم نییە بیڵێم. هیچ هۆکارێک نییە، چونکە من لە حکومەت رازی نیم، ئەمڕۆش رازی نیم. باپیرە گەورەم لەسێدارە درا و کوشتیان، بەڵام ئێستاش ئێسکەکانیان پێ نەداوینەوە. ئێمە ماممان هێنا کە لە رۆژێکی تاریکدا مرد، بۆ ئەوەی بینێژین، بەڵام ئەوان ئەوەشیان بۆ ئێمە بە زۆر زانی. لە رێگە بەدرێژایی دوو کاژێر رایانگرتین و ناهەقییان لێ کردین. لە رێگە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووین، خودای گەورە ئێمەی پاراست، بەڵام ئێمە بێ خاوەن نین."
 
عەباس پۆڵات، هێشتا تەمەنی دوو ساڵان بوو کە دایک و باوکی لەدەستدا. دوای کۆمەڵکوژییەکە و لە تەمەنی هەشت ساڵیدا، دوورخرایەوە بۆ پارێزگای ئیزمیری تورکیا. دوای نۆ ساڵ مانەوە لە دەربەدەری ساڵی 1947 لەگەڵ خێزانەکەیدا گەڕانەوە دێرسم. 
 
ئیبیش تان، کەسوکاری سەید رەزایە و دەڵێت، "عەباس هەمیشە دەیگوت، لە ساڵی 1938ـدا زۆر ئازارمان چەشت. دەیگوت با شوێنی گۆڕی باپیرمان دیار بێت و بزانین لە کوێیە، بۆ ئەوەی بڕۆین قورئانی لەسەر بخوێنین سەردانی بکەین. دەیگوت، ئێمە نەمانتوانی گۆڕی باپیرمان ببینین، ئەمەش بووە دەرد بۆمان. هەمیشە دەیگوت، با مرۆڤەکانمان لەگەڵ یەکدی باش بن، ئەوەی پێویستمانە ئاشتی و چاکەیە." 
 
عەباس پۆڵات بچووکترینی سێ نەوە کوڕەکەی سەید رەزا بوو، بەهۆی لەکارکەوتنی سییەکانی لە تەمەن 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. یەکێک بوو لە گەواهیدەرەکانی کۆمەڵکوژییەکەی ساڵانی 1937-1938ی دێرسمی باکووری کوردستان کە ئەوکات تەمەنی حەوت ساڵان بوو. 
 
سەید رەزا، کە لە ساڵی 1862 لە دێرسیم لەدایکبووە، رێبەرایەتی شۆڕشێکی دەکرد. دوای دەستگیرکردنی، لە ساڵی 1937 لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لەسێدارە درا و تائێستاش نازانرێت گۆڕەکەی لە کوێیە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.