رووداو دیجیتاڵ
لە شاری عوسمانییەی تورکیا، پێنج کەس کە لەسەر هەڵپەڕکێی کوردی دەستبەسەر کرابوون، بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە خرانە زیندانەوە.
ئەو پێنج کەسە شەوی دووشەممە 5ـی ئاب لە ئاهەنگێكی بووکگواستنەوەدا لە عوسمانییە بەدەم گۆرانی کوردییەوە هەڵپەڕکێیان کردووە، رۆژی دواتر هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانیان و دەستەبەسەریان کردن.
هەمان رۆژ دوای جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی هیڤدا کارامان رەوانەی دادگە کرا و بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە خرایە زیندانەوە.
رۆژی چوارشەممە 7ـی ئاب هەریەک لە سەڤگی ئایدن و فاروق کارامان هاوسەرۆکانی رێکخستنەکانی دەم پارتی لە عوسمانییە، دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی هاکان کارامان و موراد کارامان دوای وەرگرتنی گوتەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی عوسمانییە رەوانەی دادگە کران. بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە هەرچواریان بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ