رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای تەکیرداغی تورکیا، کەسێک بە تۆمەتی "ئەندامبوون و هاوکاریکردنی پەکەکە" دەستگیرکرا.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی تەکیرداغ رۆژی 16ـی تشرینی دووەمی 2023 لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی تەکیرداغ لە ناوچەی فاتح لە پارێزگای ئیستەنبووڵ، کەسێکیان بە ناوی "م. ن. ئـ" دەستبەسەرکرد.
دوای وەرگرتنی گوتەکانی لە ئیستەنبووڵ "م. ن. ئـ" رەوانەی فەرماندەیی جەندرمەی تەکیرداغ کرا و درایە دادگە.
دادگەی تەکیرداغ تۆمەتی "ئەندامبوون و هاوکاریکردنی پەکەکە" فەرمانی گرتنی بۆ ئەو کەسە دەرکرد و رەوانەی زیندان کرا.
لە تورکیا و باکووری کوردستان هێزە ئەمنییەکان بە "بیانووی پەکەکە" هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و سیاسەتمەداران و خەڵکی مەدەنی کورد دەستگیر دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ