تورکیا رەتیدەکاتەوە پێداویستی بۆ سوپای ئیسرائیل ناردبێت

04-12-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی نادروست، سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن لە تورکیاوە کەرەستە و جلی گەرم بۆ سوپای ئیسرائیل نێردراون.
 
لەو پۆستەدا، کە لەلایەن فەرمانگەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە، "بەپێی بڕیارێک کە لە 4ی کانوونی یەکەمی 2021 بە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لەسەر ئەو کاڵا و پێداویستییانەی لە تورکیا دروست دەکرێن و هەناردە دەکرێن، لەبری (Made in Turkey) دەستەواژەی (Made in Türkiye) بەکاردەهێندرێت."
 
فەرمانگەکە دەڵێت، روونە کە ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە نوێ نین و بۆ مەبەستی تایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پۆست کراون.
 
مەبەستی سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی نادروست هەندێک وێنەیە کە رۆژی یەکشەممە 3ی کانوونی یەکەم لەلایەن سەربازانی سوپای ئیسرائیلەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرانەوە.
 
لە وێنەکاندا هەندێک پێداویستی و کەرەستە دەبیندرێن و لەسەریان نووسراوە "Made in Turkey."
 
پەیوەندیی تورکیا و ئیسرائیل بە دانپێدانانی تورکیا بە ئیسرائیل لە ئاداری ساڵی 1949 دەستیپێکرد، بەوەش بووە یەکەم وڵاتی زۆرینە موسڵمان دان بە ئیسرائیلدا بنێت. لە کانوونی دووەمی 1950 نوێنەرایەتیی تورکیا لە ئیسرائیل کرایەوە و کانوونی دووەمی 1980ش باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئیسرائیل کرایەوە؛ بەڵام ئەو پەیوەندییانە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا پڕ بوون لە گرژی.
 
لە 31ی ئایاری ساڵی 2010دا هەشت هاووڵاتیی تورکی و هاووڵاتییەکی تورکی - ئەمریکی کوژران، ئەوەش کاتێك شەش کەشتی ویستیان گەمارۆی سەر کەرتی غەززە بشکێنن. رووداوەکە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی گەیاندە لووتکە. تورکیا باڵیۆزی خۆی لە ئیسرائیل کشاندەوە و باڵیۆزی ئیسرائیلیشی لە ئەنقەرە دەرکرد. هەروەها تورکیا هاوئاهەنگییە سەربازییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل راگرت.
 
لە ئایاری ساڵی 2018 و دوای بڕیاری ئیدارەی ترەمپ بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی بۆ قودس، ئەو پەیوەندییانە خراپتر بوون.
 
لەدوای ئەو رووداوە چەند جارێک هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان هەبووە، بەڵام جەنگی غەززە و ئیسرائیل دۆخەکەی گرژ کردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.