زیادبوونی یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا ژمارەی... | رووداو.نێت

زیادبوونی یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

15-12-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا زیادیکردووە و گەیشتووەتە 141 ملیار و 374 ملیۆن دۆلار.
 
بانکی ناوەندیی تورکیا ئەمڕۆ هەینی 15ـی کانوونی یەکەمی 2023، داتاکانی پەیوەست بە دراو و بانکەکانی بڵاوکردەوە. 
 
بەگوێرەی داتاکان یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا بەراورد بە هەفتەی رابردوو یەک ملیار و 225 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە و گەیشتووەتە 141 ملیار و 374 ملیۆن دۆلار کە بەرزترین ئاستە تائێستا تۆمارکرابێت.
 
بەم پێیە تاوەکو 8ـی کانوونی یەکەم، کۆی گشتی یەدەگی دراوی بیانی بانکی ناوەندیی بە بڕی یەک ملیار و 276 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە و گەیشتووەتە 94 ملیار و 509 ملیۆن دۆلار. کۆی گشتی یەدەگی دراوی بیانی لە 1ـی ئەم مانگەدا لە ئاستی 93 ملیار و 233 ملیۆن دۆلار بوو.
 
لەو وادەیەدا، یەدەگی زێڕ 52 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە، لە 46 ملیار و 916 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 46 ملیار و 864 ملیۆن دۆلار.
 
کۆی یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا لە هەشتی کانوونی یەکەمدا بەراورد بە هەفتەی پێشوو یەک ملیار و 255 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە و لە 140 ملیار و 149 ملیۆن دۆلارەوە گەیشتە 141 ملیار و 374 ملیۆن دۆلار، کە بەرزترین ئاستە لە مێژووی بانکەکەدا.
 
زیادبوونی کۆی یەدەگەکان لە نێوان کۆتایی مانگی ئایار و 8ـی کانوونی یەکەمدا 42 ملیار و 916 ملیۆن دۆلار بووە، کە دەکاتە 43.6%.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی 'هەژماری من' لەگەڵ پیاوێک کە لەڕێگەی ئامێری راکێشانی پارە، مووچەکەی وەردەگرێت

نووسینگەی سەرۆکوەزیران: ئەم مانگە 25٪ـی مووچە لە رێگەی بانکەکانی 'هەژماری من'ـەوە دابەشکرا

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، تەواوی فەرمانبەرانی سنووری هەولێر لە رێگەی 'هەژماری من'ـەوە مووچە وەردەگرن و تاوەکو مانگی ئادار، هەموو مووچەخۆرانی دهۆکیش بەو سیستمە مووچەکانیان وەردەگرن.