لە تورکیا رێژەی هەڵاوسان رادەگەیێنرێت؛ 'روونی ناکەنەوە چۆن دەیپێون بۆیە مایەی متمانە نییە'

05-02-2024
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن هەڵاوسان لە تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی ئاماری تورکیا (تویک) ئەمڕۆ قەبارەی هەڵاوسان لە مانگی کانوونی دووەمی 2024 رادەگەیێنێت و سەرۆکی فیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی رەنجدەرانی تورکیاش دەڵێ لەبەرئەوەی روونی ناکەنەوە هەڵاوسانەکە چۆن دەپێون، بۆیە تادێت متمانە بەو داتایە کەمتر دەبێتەوە. 
 
ئارزوو چەرکەزئۆغڵو، سەرۆکی فیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی رەنجدەرانی تورکیا (دیسک) دەڵێت "دەستەی ئاماری تورکیا ساڵانێکە رێژەی هەڵاوسانی نزم و هەڵە پێوانە دەکات و، ماوەی 20 مانگە سەبەتەی هەڵاوسان راناگەیێنێت، بە رانەگەیاندنی سەبەتەی هەڵاوسانیش روونی ناکاتەوە چۆن هەڵاوسانەکە دەپێوێت."
 
ئابووریی تورکیا لە ساڵانی رابردوودا بە زنجیرەیەک قەیراندا تێپەڕیوە. سەرچاوە سەربەخۆکان دەڵێن هەڵاوسانی راستەقینە زیاترە لە رێژەی فەرمی، کە 61.36٪ ـە. 
 
لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە 14ـی ئایاری پارساڵەوە، تائێستا بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی لە 8.5٪ بۆ 45٪ بەرزکردووەتەوە، بەڵام لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە نەوەک جێگیر نەبووە، بگرە زیاتر بەهای لەدەستداوە.
 
ئێستا یەک دۆلاری ئەمریکی لە تورکیا بە 30.52 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت. 
 
دەقی گوتەکانی ئارزوو چەرکەزئۆغڵو، سەرۆکی دیسک:
 
تویک ساڵانێکە هەڵاوسانی نزم و هەڵە پێوانە دەکات، بەمەش بووەتە هۆی هەژاربوونی ملیۆنان کەس. لە هەمانکاتدا تویک نزیکەی دوو ساڵە، واتا لە حوزەیرانی 2022 ـەوە تائێستا کاتێک هەڵاوسان رادەگەیێنێت، ئاشکراکردنی ئەو سەبەتەی شتومەکییەی وەستاندووە کە لەکاتی روونکردنەوەی هەڵاوساندا بەکاریدەهێنێت، واتە راگەیاندنی ئەو سەبەتەیەی راگرتووە کە 400 بابەت لەخۆدەگرێت. تویک بە رانەگەیاندنی سەبەتەی هەڵاوسان، روونی ناکاتەوە چۆن هەڵاوسان دەپێوێت. لەم پرۆسەیەدا کە جیاوازی نێوان ئەو هەڵاوسانەی رۆژانە ئەزموونی دەکەین و ئەو هەڵاوسانەی تویک باسی دەکات وردە وردە فراوانتر دەبێت، تادێت متمانە بەو داتایەی تویک رایدەگەیێنێت کەم دەبێتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.