رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچكەی پولوور سەر بە پارێزگای دێرسمـی باکووری کوردستان، کەسێک بە تاپڕ گوندنشینێكی کوشت.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2023، لە گوندی جەمالییە سەر بە شارۆچکەی پولوور، بە هۆکارێكی نادیار دەمەقاڵێ لە نێوان دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی "چاغداش ئە."ـی تەمەن 34 ساڵ و "ئەردال گ."ـی تەمەن 32 ساڵ روویدا، کە دانیشتووی هەمان گوندن.
چاغداش ئە. لە شەڕەکەدا دەستی دایە تاپڕەکەی خۆی و تەقەی لە ئەرداڵ گ. کرد.
دوای گەیشتنی تیمە پزیشکییەکان بۆ شوێنی رووداوەکە، ئەرداڵ گ. کە لە رووداوەکەدا بە سەختی برینداربووبوو، گوازرایەوە نەخۆشخانەی پولوور. سەرباری دەستوەردانی پزیشکان لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
دوای رووداوەکە تەقەکەرەکە لەلایەن تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمەوە دەستگیرکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ