رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری شارۆچکەی چنار، کە یەکێکە لەو شارۆچکانەی پارێزگای ئامەد، کە زەوییەکی بەپیتی کشتوکاڵی هەیە، گەڕان بەدوای نەوت دەستپێدەکات.
بەڕێوبەرایەتی هەرێمی ئێلیهـ سەر بە کۆمپانیای بۆتاش (کۆمپانیای نیشتمانی گواستنەوەی پیترۆڵ)ـی تورکیا بەنیازە لە گوندی بۆزچاڵی سەر بە شارۆچکە چنار بیرێک لێ بدات بۆ دەستنیشانکردنی هەبوونی نەوت لەو ناوچەیەدا.
مۆڵەت بۆ لێدانی بیرەکە دەرچووە، پڕۆژەکە لەسەر رووبەری 50 هەزار مەتر چوارگۆشە و بەمەبەستی دۆزینەوەی سەرچاوەی نەوت دەکرێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوێك کە ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی شوباتی 2024 لەلایەن کۆمپانیای بۆتاش بڵاوکراوەتەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا کە تێچووەکەی 291 هەزار و 259 دۆلارە، تەنیا سەرچاوەی نەوت دەستنیشان دەکرێت و هیچ بەرهەمهێنانێک ناکرێت.
بۆتاش دەڵێت، ئامانجی پڕۆژەکە دیاریکردنی بڕی یەدەگی نەوتی خاوە لە ناوچەکەدا، ئەگەر هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ