رووداو دیجیتاڵ
پلاتفۆرمی "تاوانی دژ بە ژنان دەوەستێنین"، راپۆرتی مانگانەی خۆی لەبارەی تووندوتیژی دژی ژنان لە سەرانسەری توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، 32 ژن كوژران و 13 ژنی دیكەش بەشێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی پلاتفۆرمەكە، لەو 32 ژنە، 19 ژن بەدەست هاوژینەكانیان، پێنج ژن بەدەستی خۆشەویستەکانیان، سێ ژن بەدەست خزمەکانیان، دوو ژن بەدەستی ناسیاوەکانیان، ژنێک بەدەستی باوکی، ژنێک بە دەستی براکەی و ژنێکیش بە دەستی کوڕەکەی كوژراوە.
هەر بەپێی ئامارەکە 18 ژن لەنێو ماڵەكانیاندا، چوار ژن لەسەر شەقام، دوو ژن لە شوێنی کار، ژنێک لەنێو ئۆتۆمبێل، ژنێک لە چۆڵەوانی، ژنێک لە شوێنێکی دوورەدەست، ژنێک لە هۆتێل و ژنێکیش لە تەویلە كوژراون.
بەگوێرەی داتاکانی ئەو پلاتفۆرمە بێت، مانگی ئاداری ئەمساڵ 31 ژن كوژران و 29 ژنی دیكەش بەشێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
لە تورکیا و باکووری کوردستان لە ساڵی 2023دا 315 ژن، لە ساڵی 2022دا 398، لە ساڵی 2021دا 367 و لە ساڵی 2020یشدا 300 ژن کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ