رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێك لە پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و 11ی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایار لە سنووری شارۆچکەی تاتوان سەربە پارێزگای بەدلیس روویداوە؛ تێیدا مینی پاسێك کە لە پارێزگای دیلۆکەوە بەرە پارێزگای وان بەڕێکەوتبوو، لەنزیک گوندی رەشادییە سەر بە شارۆچکەی تاتوان وەرگەڕا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و 11ی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکە، تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمە، بەرگریی شارستانی و تەندروستی رەوانەی شوێنەکە کران.
بریندارەکان کە لەنێو مینی پاسەکەدا گیریانخواردبوو، لەلایەن تیمەکانەوە هێندرانە دەرەوە و گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا کە رۆژی 16ی ئەم مانگەدا بڵاوکرانەوە، لە ساڵی 2023دا یەک ملیۆن و 314 هەزار و 136 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە و لە ئەنجامدا شەش هەزار و 548 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەڵەی شۆفێر لە رووداوە کوشندەکاندا 89% بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ