تورکیا؛ لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە تۆکات پێنج کەس گیانیانلەدەستدا

10-12-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای تۆکاتی تورکیا رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و مینی پاسێک روویدا، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
 
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2023 لەسەر رێگەی سەرەکیی تۆکات - سێواز لەنزیک گوندی یاتمش روویدا.
 
مینی پاسێك کە ئەحمەد ئۆزکوڵی تەمەن 29 ساڵ لێی دەخوڕی و بەرەو شاری تۆکات دەچوو، لە دواوە خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێکدا کە چەوەندەری شەکری بارکردبوو، بە هەمان ئاراستەدا دەچوو و کەسێكی 63 ساڵی بەناوی "ک. د." لێی دەخوڕی. لە ئەنجامدا شۆفێری مینی پاسەکە و چوار کەس لە سەرنشینانی مینی پاسەکە گیانیان لەدەستدا.
 
دوای گەیشتنی تیمەکانی تەندروستی، بەرگری شارستانی، پۆلیس و جەندرمە، پێنج کەس لەنێو مینی پاسەکەدا هێندرانە دەرەوە و دەرکەوت هەر پێنجیان گیانیان لەدەستداوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستبەسەر کراوە، تائێستا ناسنامەی سێ لەو پێنج کەسەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، دەستنیشان نەکراوە و کارکردن بەردەوامە بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی کەسێكی دیکە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.