راپرسییەک: لە تورکیا دەنگی خۆڵەمێشی لە زیادبووندایە

20-09-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی راپرسییەک کە لە تورکیا کراوە، دەنگی خۆڵەمێشی، ئەوانەی دەنگ نادەن و دەنگی پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە، لە هەڵکشاندایە.
 
راپرسییەکە لەلایەن کۆمپانیای یۆنئەیلەم بۆ راپرسی لە رۆژانی 13-16ـی ئەیلوول لە 210 ناوچە بەبەشداری دوو هەزار و 500 کەس کراوە.
 
کۆمپانیاکە رۆژی پێنجشەممە، 19ـی ئەیلوول ئەنجامی راپرسییەی لە سۆشیاڵ میدیای خۆی بڵاوکردەوە، بەپێی ئەنجامەکەی، جەهەپە 4.5 خاڵ لە پێش پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکپارتی دایە. پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی، لەسەر ئاستی تورکیا سێیەمە. 
 
بەبێ دەنگی خۆڵەمێشی، دەنگی پارتە سیاسییە سەرەکییەکان بەمشێوەیەیە:
 
پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە: 27.9٪
 
پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکپارتی: 24.3٪ 
 
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی: 7.7٪
 
پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە: 7.6٪
 
ئیی پارتی: 3.2٪ 
 
دەنگی خۆڵەمێشی: 12.2٪
 
بایکۆت: 7.3٪
 
دەنگی پارتەکان بە دەنگە خۆڵەمێشییەکانەوە:
 
پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە: 34.7٪
 
پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکپارتی: 30.2٪ 
 
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی: 9.6٪
 
پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە: 9.4٪
 
ئیی پارتی: 4٪ 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.