زیندانییەکی کورد لەو رۆژەی بڕیار بوو ئازاد بکرێت، گیانی لەدەستدا

13-09-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

زیندانییەکی کورد لەو رۆژەی بڕیار بوو ئازاد بکرێت، تووشی جەڵتەی دڵ بوو و لە زیندانێکی پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان گیانی لەدەستدا. 
 
عەبدولمەلیک ئۆکیای تەمەن 71 ساڵ، پێشتر لە بەڕێوەبەرایەتی پارتەکانی هەپ، دەپ، هادەپ و هەدەپە بوو لە ئەرزەڕۆم، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆست لە سۆشیاڵ میدیا دەستگیرکرابوو و لە زیندانی جۆری H لە ئەرزەڕۆم بەندکرابوو. بڕیار بوو ئۆکیای رۆژی دووی ئەیلوولی ئەم ساڵ ئازاد بکرێت، بەڵام ئازاد نەکرا، چونکە دەستەی چاودێری زیندانەکان کۆنەبووەوە.
 
لەو رۆژەی چاوەڕوان دەکرا ئازاد بکرێت، ئۆکیای لە زیندان تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری ئەرزەڕۆم، بەڵام سەرەڕای هەوڵی پزیشکان لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا. ئۆکیای ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئەیلوول لە گوندەکەی خۆی لە قریکان سەر بە شارۆچکەی تاتۆس بەخاک دەسپێردرێت.
 
مەراڵ دانیش بێشتاش، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئەرزەڕۆم لە ئێکس رایگەیاند: "عەبدولمەلیک ئۆکیای بەهۆی پۆستەکانی لە سۆشیاڵ میدیا بەند کرابوو. هەرچەندە حوکمەکەی لە دووی ئەیلوول کۆتایی هات، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەستەی چاودێری زیندانەکان کۆنەبوونەوە، ئازاد نەکرا. خێزانەکەی بە هیوای ئازادکردنی بوون، بەڵام بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا."
 
پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی ئۆکیای کردووە و نووسیویەتی: "کاتێک دەڵێین زیندانەکان بوونەتە ماڵی مەرگ، باسی ئەمە دەکەین. ئیدی بەسە، کۆتایی بە دڕندەیی لە زیندانەکاندا بهێنن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەیان

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەمان دابەش بکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''