رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری پارێزگاکانی ئامەد و رووهای باکووری کوردستان مۆڵەتی گەڕان بەدوای نەوتدا درێژکرایەوە.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ هەینی لە رۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، مۆڵەتی گەڕان بەدوای نەوت لە کێڵگەکانی سنووری پارێزگاکانی ئامەد و رووهای باکووری کوردستان و کرکڵارئەلی و ئەدیرنەی تورکیا بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژکراوەتەوە.
بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری کانگا و نەوتی سەر بە وەزارەتی وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا دوای ئەوەی لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی بڕیارەکە؛ ماوەی کارابوونی مۆڵەتی کارپێکردنی نەوتی کێڵگەی 45 هەزار و 783 هێکتاری ئامەد و رووها لە 30ـی کانوونی یەکەمی 2023 بە مەبەستی دیاریکردنی توانای هایدرۆکاربۆنی ناوچەکە و هێنانی بۆ ناو ئابووریی وڵات، بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ