رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بارینی بەفرەوە لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان رێگەی 261 گوند بەرووی هاتووچۆدا داخرا.
شەپۆلێکی بەفر و باران بەشێكی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە؛ ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2023 لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرس بەهۆی بەفرەوە رێگەی 261 گوند داخرا.
لە شاری ئەرزەڕۆم و شارۆچکەکانی ئەو پارێزگایە، بەهۆی بەفرەوە رێگەی 251 گوند داخرا. تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە کارەکانی تایبەت بە کردنەوەی رێگەکان کردووە.
لە پارێزگای قەرسیش رێگەی حەوت گوندی سەر بە شارۆچكەی قاموشان و لە پارێزگای ئەردەخانیش رێگەی سێ گوند، بەهۆی بەفرەوە داخران.
لەو دوو پارێزگایەش تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبان دەستیان بە کارکردن کردووە بۆ کردنەوەی رێگەکان.
خەیرەین چیچەک، پارێزگاری ئەردەخان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا رایگەیاند، "ئەگەر زۆر پێویست نەبوو، نابێت هیچ کەسێک بچێتە دەرەوە؛ هەروەها ئەوانەی ناچارن بچنە دەرەوە، دەبێت زنجیر بۆ تایەکانیان ببەستن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ