بەهۆی تەقینەوەیەک لە تورکیا پێنج جەندرمە و دوو هاووڵاتی بریندار بوون

19-05-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچكەی ئەربا سەر بە پارێزگەی تۆکاتی تورکیا تەقینەوە لە ماڵێک روویدا، بەهۆیەوە پێنج جەندرمە و دوو هاووڵاتی بریندار بوون.
 
تەقینەوەکە کاژێر 21:30ـی شەوی شەممە (18ـی ئایاری 2024) لە ماڵێکی شارەدێی کارایاکا روویدا.
 
تیمەکانی جەندرمە بە پشتبەستن بە زانیارییەکان چوونەتە ئەو ماڵە و لەگەڵ چوونیان، تەقینەوەیەکی گەورە روویدا.
 
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شارۆچكەی ئەربا گوازرانەوە.
 
نوعمان هاتیپئۆغڵو، پارێزگاری تۆکات لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، بە وردی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە بەهۆی ناکۆکی نێوان دوو بنەماڵە بووە، دوو کەسیش بە تۆمەتی پەیوەندی بە رووداوەکە دەستگیرکراون.
 
بەپێی راگەیێندراوێك کە لەلایەن سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، تیمەکانی جەندرمە زانیارییان هەبووە، لەوەی پاکێجێکی گوماناوی لەو شوێنە هەیە، بۆیە کاتێک چوون و هەوڵی کردنەوەی سندووقێکیان داوە کە دەبەی غازی تێدابووە، تەقینەوەکە روویداوە.
 
سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماری رایگەیاندووە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا دەستی سەربازێک، قاچی سەربازێکی دیکە، هەروەها قاچی هاووڵاتییەک پەڕیون، بەڵام هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان نییە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.