رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان کەسێک تەقەی لە براکەی خۆی کرد و هەڵات.
رووداوەکە شەوی رابردوو لە گەڕەکی یوکاری ئاتاکلار سەر بە شارۆچکەی پرسووس روویدا.
بە هۆکارێکی نادیار لەنێوان دوو برادا دەمەقاڵە روویدا. دوای ماوەیەک، هەردوو براکە بوو بە شەڕیان و یەکێکیان تەقەی لەوی دیکەی کرد و هەڵات.
تیمە پزیشکییەکان چوونە شوێنی رووداوەکە و بۆیان روونبووەوە کە تەقەلێکراو لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە. تەقەکەریش هەڵاتووە و هێزەکانی پۆلیس لە هەوڵی ئەوەدان بیدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی 36 ملیۆن چەکی نایاسایی و 4 ملیۆن چەکی مۆڵەتپێدراویش لە باکووری کوردستان و تورکیادا هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ