رووداو دیجیتاڵ
لە ناوەندی شاری ئامەد دوای کۆتاییهاتنی ئاهەنگێک کە لەلایەن پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان - دەم پارتییەوە رێکخرابوو، نۆ کەس دەستبەسەرکران کە ئەندامانی دەبەپە و هونەرمەندیان لە نێودایە.
شەوی پێنجشەممە، 4ـی نیسانی 2024، رێکخستنەکانی پارێزگای ئامەدی دەم پارتی بە بەشداریی هەزاران کەس لە بەردەم بارەگای پارتەکەیان لە ناوەندی شار ئاهەنگیان گێڕا.
رێکخستنەکانی دەم پارتی ئامەد لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، بە بەشداریی چیدەم کڵچ گونئوچار، هاوسەرۆکی دەبەپە و هاوسەرۆکانی پارێزگاکانمان و ئەندامانی پەرلەمان و هاوسەرۆکانی گەورەشارەوانی و شارۆچکەکانمان و سەتان هاووڵاتی، سەرکەوتنی خۆڕاگرەکان لە ئامەد بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەرز راگیرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان دوای کۆتاییهانتی ئاهەنگەکە و لە کاتێکدا هاونیشتمانیان شوێنی ئاهەنگەکەیان چۆڵ دەکرد لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە رێگرییان لێکراوە و نۆ کەسیان دەستبەسەرکردووە.
هەریەک لە ئەلیف توران و بارش ئەکینجی ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپە و هونەرمەند قادر چات لە نێو دەستبەسەرکراوەکاندان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ