لە چەولیگ ـی باکووری کوردستان خۆپێشاندان و گردبوونەوە قەدەخە کرا

27-12-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن باکووری کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای چەولیگ ـی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی شەش رۆژ قەدەخەی خۆپێشاندان و گردبوونەوە راگەیێندرا. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پارێزگای چەولیگ لە باکووری کوردستان، لە کاژێر 23:59 خولەکی 26ـی کانوونی یەکەمی 2023ـەوە تاوەکو کاژێر 23:59 ـی یەکی کانوونی دووەمی 2024 لە ناوەندی شار و شارۆچکەکانی چەولیگ بۆ ماوەی شەش رۆژ  هەموو جۆرە گردبوونه‌وه‌، خۆپێشاندان، رێپێوان و مانگرتن، هه‌ڵدانی چادر و چالاكییەکی دیکە قه‌ده‌خەیە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، بەمەبەستی "پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییان، رێگریکردن لە هێرش، لەنێوبردنی رێکخراوی تیرۆر و دەستەبەرکردنی ئاساییشی نیشتمانی" ئەو بڕیارە دراوە و جەخت کراوەتەوە، لەو وادەیەدا رێگە بە هیچ کار و چالاکییەکی بێ مۆڵەت نادرێت تەنیا ئەو چالاکییانە نەبێت، کە لەلایەن پارێزگار و قایمقامەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدەرێت.
 
ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆکاری جۆراوجۆری ئەمنی، قەدەخەکردنی خۆپێشاندان و گردبوونەوەکان لە چەندین ناوچەی باکووری کوردستان راگەیێندراوە و ماوەی ئەو قەدەخەکردنانەش بەردەوام درێژدەکرێنەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.