رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئێلیهی باکووری کوردستان دوای ئەوەی بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم لەسەر شارەوانیی شارەکە دانرا، مامۆستایانی زمانی کوردی باخچەی ساوایانی بەیبوون وەک کاردانەوەیەک وازیان لە کارەکانیان هێنا.
ناڕەزایەتی و چالاکییەکان دژی دانانی قەییوم بۆ گەورەشارەوانی مێردین، ئێلیهـ و شارۆچکەی خەلفەتی دەم پارتی بەردەوامن.
لە پارێزگای ئێلیهـ دوای ئەوەی دەم پارتی لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، "باخچەی ساوایانی فرەزمانی بەیبوون" لە لایەن شارەوانییەوە کرایەوە و چەند مامۆستایەکی زمانی کوردی لەوێ کاریان دەکرد.
محەممەد ئەسەن، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هونەر و رۆشنبیری و زمانی شارەوانی ئێلیهـ کە پێش دانانی قەییوم لەسەر شارەوانی ئیلیهـ بەرپرس بوو رایگەیاند، ئەمە یەکەم باخچەی ساوایان بوو و بڕیار بوو دووی دیکەش بکرێنەوە.
ئەسەن ئاماژەی بەوەدا، مامۆستایانی باخچەی ساوایان وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دانانی قەییوم لەسەر شارەوانی ئێلیهـ دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و چیدی هاونیشتمانیان منداڵەکانیان نانێرن بۆ باخچەی ساوایان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ