بەهۆی وشکەساڵییەوە رووبەری دەریاچەی وان 100 کیلۆمەتر چوارگۆشە بچووک بووەتەوە

14-09-2023
هەوار ئیسماعیل
کەنارێکی دەریاچەی وانی باکووری کوردستان. وێنە: AA
کەنارێکی دەریاچەی وانی باکووری کوردستان. وێنە: AA
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وشکەساڵی، کەمبارانی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما رۆژ لەدوای رۆژ رووبەری دەریاچەی وانی باکووری کوردستان بچووکتر دەکەنەوە. کەنداوی ئەردیش لە شارۆچکەی ئەردیش سەر بە پارێزگای وان، رووبەرەکەی 25 کیلۆمەترە، کە دوو ساڵ لەمەوبەر پڕبوو لە ئاو، بەڵام ئێستا بووەتە بیابان.
 
کشانەوەی ئاو لە کەناراوەکانی دەریاچەی وان بە ئاشکرا لە وێنەی مانگە دەستکردەکانی ناسا و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپادا دەبینرێت.
 
وێنەی نەخشەی ساڵەکانی 2021 و 2023ی دەریاچەی وان نیشانی دەدەن کە لە دوو ساڵی رابردوودا چی روویداوە.
 
مستەفا ئاککوش، مامۆستای بەشی بەرهەمە ئاوییەکان لە زانکۆی وان دەڵێت، "لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، کەمیی باران و بەرزیی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا، هاوشێوەی سەرجەم دەریاچەکان کاریگەریی لەسەر دەریاچەی وان هەبووە. شێوەی دەریاچەی وان کە هەموومان دەیزانین تاڕادەیەک گۆڕاوە. بەتایبەت لە کەنداوی ئەردیش گۆڕانکارییەکی جیدی هەیە. واتە کاتێک سەیری نەخشەی دەریاچەی وان دەکەین لە ساڵانی رابردوو و ئەمڕۆدا، بە روونی دەبینین کە شێوەکەی گۆڕاوە."
 
پێشتر ماسیگرانی ئەردیش بە داو و قولاب ماسییان دەگرت؛ ئێستا لە هەمان ئەو شوێنانەی راوەماسییان تێدا دەکرد، گیا شین بووە و بووەتە شوێنی باڵندەکان، هەروەها بەشێک لە جووتیارانی شارۆچكەکەش لەسەر ئەو رووبەرەی دەریاچەکە کە ئاوەکەی کشاوەتەوە، کشتوکاڵ دەکەن.
 
کڵچ کاچاک، ئاژەڵدار ئاماژە بەوە دەکات، "ئێمە لێرە دەژین. پێشتر ئەم شوێنانە لەژێر ئاوی دەریاچەکەدا بوون. کاتێک دەریاچەکە کشایەوە، گژوگیا شین بوو. ئێمە لێرە ئاژەڵەکانمان دەلەوەڕێنین. هەندێک کەس کە خەریکی کشتوکاڵن لەسەر ئەو رووبەرەی دەریاچەکە کە ئاوەکەی کشاوەتەوە، بەروبووم دەچێنن."
 
رووبەری دەریاچەی وان 3713 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، بەڵام شارەزایان دەڵێن، بەهۆی وشکەساڵیی ئەم چەند ساڵەی دواییەوە رووبەرەکەی نزیکەی 100 کیلۆمەتر چوارگۆشە بچووک بووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەیان

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەمان دابەش بکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''