لە باکووری کوردستان و تورکیا نرخی گازوایل بەرز کرایەوە

17-10-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کاریگەریی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، نرخی گازوایل و بەنزین بەرزبووەتەوە، بەو هۆیەوە لە باکووری کوردستان و تورکیا و نرخی گازوایل بەرز کرایەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2023 نرخی گازوایل 2.23 لیرە بەرز کرایەوە. بەو نرخە نوێیە، لیترێک گازوایل لە ئیستەنبووڵ گەیشتە 39.58 لیرە، لە ئەنقەرە 40.16 لیرە و لە ئیزمیر 40.34 لیرە. لە شارەکانی باکووری کوردستان نرخی یەک لیتر گازوایل 40 لیرەی تێپەڕاند.
 
پێش هەڵبژاردنی 14ی ئایاری 2023 لیترێک گازوایل بە 18.58 لیرە بوو؛ دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە 14ی ئایاری 2023وە تائێستا نرخی گازوایل زیاتر لە 100% بەرز کراوەتەوە.
 
لە باکووری کوردستان و تورکیا نرخی گازوایل لە 21ی تەممووزدا 1.55 لیرە، 28ی تەممووز 1.45 لیرە، لە 1ی ئابی 2023 بە 1.07 لیرە و لە 11ی ئابی 1.80 لیرە، لە 22ی ئابی 2023ش 1 لیرە و 13ی ئەیلوول بە 2.03 لیرە زیاد کرا. لە حەوتی تشرینی یەکەمی 2023ـدا لیترێک گازوایل بۆ 2.29 لیرە کەم کرابووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.