خۆپێشاندان و گردبوونەوە لە ئێلیهـی باکووری کوردستان بۆ 5 رۆژ قەدەخە کرا

09-10-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

خۆپێشاندان و گردبوونەوە لە پارێزگای ئێلیهـی باکووری کوردستان بۆ 5 رۆژ قەدەخە کرا. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوێک کە رۆژی چوارشەممە لەلایەن پارێزگای ئێلیهـەوە بڵاوکراوەتەوە، لە کاژێر 00:01ـی رۆژی چوارشەممە تاوەکو کاژێر 23:59 خولەکی رۆژی یەکشەممە 13ـی تشرینی یەکەم، سەرجەم چالاکییەکانی وەک رێپێوانی جەماوەری، گردبوونەوە، دانانی ستاند، هەڵدانی خێوەت، هەڵواسینی لافیتە و رێکخستنی کۆنگرەی رۆژنامەڤانی لە سنووری پارێزگاکەدا قەدەخەیە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەوانەیە لە چوارچێوەی بانگەوازەکانی پەکەکەدا "چالاکیی تێکدەرانە و چالاکی دیکە دژی یەکێتیی نیشتمانی" بکرێت، ئەوەش لە کاتی گردبوونەوەکەدا ئاسایش و ئارامی خەڵک تێکدەدات.
 
هاوکات، پارێزگای ئامەدیش لە کاژێر 00:01 ـی رۆژی چوارشەممە تاوەکو کاژێر 23:59 خولەکی رۆژی یەکشەممە 13ـی تشرینی یەکەم ئەنجامدانی هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەکی لە سنووری پارێزگاکەدا راگەیاند.
 
دەم پارتی بڕیاریداوە لە 13ـی ئەم مانگەدا لە ئامەد گردبوونەوەیەک رێکبخات و دەڵێت، تێیدا تیشک بخاتە سەر "پرسی کورد و دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە".
 
بۆ ئەو مەبەستەش ماوەیەکە ئامادەکاری کردووە و خەڵک بانگهێشت دەکات بۆ بەشداریکردن لە گردبوونەوەکەدا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە