رووداو دیجیتاڵ
ئەو 30 کەسەی دوێنێ لە شارۆچکەی قۆسەر سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، بەتۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستگیرکرابوون، ئازادکران.
شەوی رابردوو بەشێک لەو دەستگیرکراوانە دوای وەرگرتنی گوتەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مێردین ئازادکران و بەشێكی دیکەشیان رەوانەی داواکاری گشتیی پارێزگا کران، دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، ئەوانیش ئازادکران.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێردین رۆژی پێنجشەممە، 25ـی نیسان رایگەیاند لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی شارەکە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی پەکەکە/کەجەکە و بەبڕیاری دادگا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا 30 کەسیان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەدابوو، دەستگیرکراوەکان لە رێکخستنەکانی گەنجانی سەر بە پەکەکە/کەجەکە چالاکییان کردووە. پێنجیان بە تۆمەتی داڵدەدانی گەریلاکانی پەکەکە و هاوکاریکردنیان، دەستگیرکراون.
لە باکووری کوردستان و تورکیا رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە تۆمەتی پەکەکە، خەڵکی مەدەنی و چالاکڤانان و سیاسەتڤانانی کورد دەستگیر دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ