رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان کەسێك کوژرا و لەسەر رووداوەکەش نۆ کەس دەستبەسەر کراون.
رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو لە شارۆچكەی باژارانوو لە ناوەندی شاری ئامەد لەو پارێزگایەی باکووری کوردستان روویدا.
درەنگانی شەو لە شەقامی عەلی ئەمیری شەڕە تەقە لەنێوان دوو گرووپدا دروستبوو و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکی تەمەن 29 ساڵ بەناوی محەممەد برینداربوو.
دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس و فریاکەوتن، بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گوێزرایەوە و سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان، محەممەد گیانی لەدەستدا.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی ئامەد نۆ گومانلێکراویان دەستبەسەرکرد.
تائێستا هۆکاری دروستبوونی شەڕەکە رانەگەیێندراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ