قەڵای دیلۆک لە باکووری کوردستان نۆژەندەکرێتەوە

09-09-2023
هەوار ئیسماعیل
قەڵای دیلۆک لە دیلۆکی باکووری کوردستان
قەڵای دیلۆک لە دیلۆکی باکووری کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قەڵای دیلۆک لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان کە لە لەسەر گردێک لە ناوەندی شارەکە دروستکراوە، لە بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی 6ـی شوباتی ئەمساڵ زیانی زۆری بەرکەوت، ئێستا پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی دەستیپێکردووە. هەرچەندە نازانرێت کەی قەڵاکە دروستکراوە، بەڵام زانراوە کە لە سەردەمی هیتییەکاندا بۆ مەبەستی چاودێریکردن بەکارهاتووە. 
 
ئۆزگور چۆڵاک، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی دیلۆک دەڵێت، "لە دوای بوومەلەرزەکەی شەشی شوبات یەکێک لەو شوێنانەی سەرەتا پشکنینمان بۆ کرد، ئێرە بوو. لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی رووپێوی و شوێنەوارەکان یەکەم رۆژی بوومەلەرزەکە لێکۆڵینەوەی مەیدانیمان کرد. دوای بوومەلەرزەکە کە بەرەبەیان روویدا، لە نیوەڕۆشدا بوومەلەرزەیەکی دیکە روویدا، کاژێر یەک و نیوی نیوەڕۆ بوو. زیانەکانمان دەستنیشانکرد. لە کۆتایی مانگی ئایاردا پڕۆژەیەک بۆ نوژەنکردنەوەی ئامادەکرا. بەڕێوەبەرایەتی رووپێوی و شوێنەوارەکانی پارێزگا پرۆسەی تەندەرەکەی کردووە و پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە بەردەوامە."
 
قەڵای دیلۆک چەندینجار نۆژەن کراوەتەوە. دوایینجار لە سەرەتای ساڵانی 2000 بوو. دەوری قەڵا بازنەییەکە 1200 مەتر دەبێت. دیوارەکانی لە بەرد دروستکراون و 12 تاوەر و بورجی هەیە. ئێستا تیمەکان رۆژانە کاردەکەن بۆ ئەوەی قەڵاکە جارێکی دیکە بەڕووی گەشتیاراندا بکرێتەوە. 
 
کەمال یەنمەز، بەڕێوەبەری رووپێوی و شوێنەوارەکانی دیلۆک گوتی، "بەردەکانی قەدپاڵی و ئەو بەردانەی دیواری قەڵاکە کە مەترسیی کەوتنیان لەسەرە، دەستمان کردووە بە کۆکردنەوەیان. لەکاتێکدا پرۆسەکە دەکەین، پڕۆژەکانی بەهێزکردن دەخەینە بەردەم دەستەی کارگێڕی. ئێمە بە خێرایی کاردەکەین بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە".
 
پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای دیلۆک لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیاوە سەرپەرشتی دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 تەواو بکرێت. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری سلێمانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

رووداو دەیان بەڵگە لەبارەی پارێزگای سلێمانی بڵاودەکاتەوە؛ دەسەڵاتی دامەزراندن و کڕینی ئۆتۆمبێل بە پارێزگار دراوە

رۆژی شەممە، 21-12-2024ـی بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال) دەیان بەڵگە لەبارەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بڵاودەکاتەوە، بەڵگەکان فەرمانی دامەزراند، کڕینی ئوتۆمبێل و زیادکردنی پێشینە و خەرجکردنی پارەیان تێدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان زۆرترین دەسەڵاتی بە پارێزگاری سلێمانی بەخشیوە. پاش کەمێکی دیکە وردەکاری دەبیستن.