بەشێك لە گەڕەکەکانی مەڕەشی باکووری کوردستان دوای بوومەلەرزە بەهێزەکە هێشتا نۆژەن نەکراونەتەوە

23-01-2024
هەوار ئیسماعیل
هەڵدانەوەی داروپەردووی باڵەخانەیەک لە مەڕەش لەلایەن تیمێکەوە. وێنە: ئەرشیڤ
هەڵدانەوەی داروپەردووی باڵەخانەیەک لە مەڕەش لەلایەن تیمێکەوە. وێنە: ئەرشیڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە گەڕەکەکانی مەڕەش دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی شووباتی 2023 هێشتا نۆژەن نەکراونەتەوە. گەڕەکی عیسا دیوانلی لە شارۆچکەی دوڵقادرئۆغڵو، یەکێکە لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی مەڕەشی باکووری کوردستان، دوای نزیکەی یەک ساڵ لە بوومەلەرزە بەهێزەکە هێشتا گەڕەکەکە چۆڵە، ئاسەواری بوومەلەرزەکەی بە زەقی پێوە دیارە.
 
باڵەخانەکانی گەڕەکی عیسا دیوانلی زیانی زۆریان بەرکەوتووە، هێشتا چاوەڕێ دەکرێت بڕووخێندرێن و دروست بکرێنەوە. فاتیحی تەمەن 37 ساڵ لەو گەڕەکە لەدایکبووە و گەورە بووە، ئەو ئێستا لە کۆنتەینەرێکدا دەژی و چاوەڕێی نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەی دەکات.
 
فاتیح ئاککۆچ، هاووڵاتیی گەڕەکی عیسا دیوانلی لە مەڕەش دەڵێت، "ئایا هیچ پێشکەوتنێک نەبووە؟ هیچ پێشکەوتنێک نەبووە، ئەوەی دەکرێت تەنیا رووخاندنە، رووخاندن. ئاسنەکە لە داروپەردووەکە جیادەکەنەوە و دەیبەن، پاشماوەکانیش لە هەر شوێنێک بەتاڵی ببینن فڕێی دەدەن و دواتر دەڕۆن. شارەوانی چارەسەری بۆ نادۆزرێتەوە. لێرە هیچ کارێک نەکراوە. ئەگەر ناو بازاڕ بڵێیت، هەندێک کار لەنێو بازاڕەکەدا هەیە، بەڵام بۆچی لێرە هیچ کارێک ناکرێت؟"
 
بەشێک لە گەڕەکەکانی دیکەی مەڕەش دۆخی دانیشووانیان هاوشێوەی گەڕەکی عیسا دیوانلی-یە، بە ئاستەم بژێویی رۆژانەیان دابین دەکەن. عەلی یەڵدرمی تەمەن 58 ساڵ، لەدوای بوومەلەرزەکە لە کۆنتێنەرێكدا دەژی، کە نزیکەی 25 - 30 مەتر چوارگۆشەیە، هەم شوێنی مانەوەیەتی، هەم شوێنی کارکردنی.
 
عەلی یڵدرم، هاووڵاتیی مەڕەش دەڵێت، "زۆر زەحمەتە، خەڵکی پەرێشانن. نانیان دەست ناکەوێت، پارەیان دەستناکەوێت. هەموو شتێک روو دەدات. پێشتر حەمامی کویوجاکم بەڕێوەدەبرد. دوای بوومەلەرزەکە وێران بوو، لە کاتی بوومەلەرزەکەدا بە تەواوی نەڕووخا، دواتر شارەوانی هات و رووخاندی، ئێستا کۆنتێنەرێکم وەرگرتووە بە ئەمانەت و کاری تێدا دەکەم."
 
نزیکەی یەک ساڵ بەرلە ئێستا و لە 6ی شووباتدا دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 7.7 و 7.6 لە دوو شارۆچکەی پارێزگای مەڕەش روویاندا؛ بوومەلەرزەکان زیانیان بە هەشت پارێزگای باکووری کوردستان، سێ پارێزگای تورکیا و بەشێکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا گەیاند.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە 50 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا و 6000 کەس لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.