رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان لە کۆی هەشت کەس کە بە تۆمەتی دزینی نەوتی خاو لە بۆرییەکانی نەوتی ئامەد دەستبەسەر کرابوون، شەشـیان دەستگیرکران.
لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئامەد سەبارەت بە دزینی نەوتی خاو لە بۆرییەکان بەردەوامە. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، رۆژی دووشەممە، 18ـی ئەیلولی 2023 هەشت کەس لە کاتی "ئۆپەراسیۆنی کونکردنی" بۆری دەستبەسەرکران و تائێستاش لە بنکەی پۆلیسن.
ئەمڕۆ سێشەممە شەش لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکران، کە یەکێکیان سەرۆکی باندەکەیە، دوو کەسەکەی دیکەش بە مەرجی دادی ئازادکران.
لە کاتی ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرکردنی ئەو هەشت کەسە کە رۆژی دووشەممە بەڕێوەچوو، دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و پارە و تانکی هەڵگرتنی نەوتی خاو و بەرمیلی پڕ لە نەوتدا گیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ