رووداو دیجیتاڵ
لە ناوەندی شاری ئەردەخانی باکووری کوردستان، یەک مەتر بەفر باریوە. لە پارێزگای ئەردەخان، ماوەی دوو رۆژە بەردەوام بەفر دەبارێت و سەرمایەکی زۆر هەیە.
لە ناوەندی شارەکەدا ئەستووریی بەفر گەیشتووەتە 96 سانتیمەتر و ئۆتۆمبێلەکان لە ژێر بەفردا ماونەتەوە.
هاتووچۆ لە شارەکە وەستاوە و هاونیشتمانیان بە سەختی بە شەقامەکاندا دەڕۆن. بەشێک له هاونیشتمانیانیش لە شەقامەکان خلیسکێنەی سەر بەفر دەکەن.
تیمەکانی شارەوانی و تیمەکانی کارگێڕیی تایبەتی شار؛ هەروەها تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی ئەردەخان بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ راماڵینی بەفری شەقام و کردنەوەی رێگەوبانەکان.
لە لایەکی دیکەوە، لە گوندی کنزی لە ئەردەخان بەهۆی بارینی بەفر دوو تەویلە داڕمان و بەو هۆیەوە سێ مانگا مرداربوونەوە. هەر ئەمڕۆ بەهۆی بارینی ئەو بەفرە زۆرە لە ناوەندی شار و سەرجەم شارۆچكە و ناوچەکانی پارێزگای ئەردەخان، قوتابخانەکان داخران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ