هەدەپ بڕیارەکانی لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان رادەگەیێنێت

04-12-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - هەدەپ ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2023 بڕیارەکانی لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان رادەگەیێنێت.
 
عایشەگول دۆغانو، گوتەبێژی هەدەپ رۆژی یەکشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2023 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، کاژێر 11:00ی رۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، بڕیارەکانیان سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن رادەگەیێنن.
 
کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕیی ناوەندی هەدەپ، کە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، رۆژی یەکشەممە 3ی کانوونی یەکەم لە بارەگای سەرەکیی هەدەپ لە ئەنقەرە دەستیپێکرد.
 
لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا بڕیاری دادگای باڵا بۆ گۆڕینی کورتکراوەی ناوی هەدەپ و هەڵبژاردنی شارەوانییەکان تاوتوێ دەکرێن.
 
ئامادەکاریی پارتە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەستیپێکردووە، کە بڕیارە لە 31ی ئاداری 2024دا بکرێت.
 
پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە کە ئێستا لەژێر چەتری هەدەپ درێژە بە سیاسەتکردن دەدات، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2019دا 65 شارەوانیی بردەوە. ئەو پارتە ئێستا تەنیا سێ شارەوانیی بەدەستەوە ماوە و ئەوانی دیکە لەلایەن دەسەڵاتەوە قەییومیان بۆ دانرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.