لە زەماوەندێکدا لە جۆلەمێرگ 5 کیلۆ زێڕ و زیاتر لە 151 هەزار دۆلار بەخشرایە بووک و زاوا

10-09-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لە زەماوەندێکدا 5 کیلۆ زێڕ و زیاتر لە 151 هەزار دۆلار بەخشرایە بووک و زاوا.
 
زەماوەندی سەردار ئادییەمان کوڕی شەفیق ئادییەمان، پیاوماقوڵی عەشیرەتی ژیرکی و دیلان چیفتچی کە لە هەمان عەشیرەتە، رۆژی یەکشەممە 8ی ئەیلوول لە گوندی چاناکلی کرا، کە دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکیی جۆلەمێرگ - وان.
 
سەرۆک عەشیرەتەکان و پیاوماقوڵانی ناوچەکە، سەرۆکی شارەوانیی پارێزگا و قەزا و شارۆچکەکان، کارمەندانی سەربازی، نوێنەری حیزبە سیاسییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان، هەزاران میوان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە بەشدارییان لە زەماوەندەکەدا کرد.
 
لەو ناوچەیەی زەماوەندەکەی لێکرا، بەپێی نەریتی عەشیرەتەکە مێزێک دانرا و لەلایەن 15 کەسەوە ئەو پارانە ژمێردرا کە میوانەکان وەکو دیاری پێشکێشی بووک و زاوایان کرد.
 
دوای ژماردنی پارەکە، دەرکەوت 5 ملیۆن و 150 هەزار لیرە کۆکراوەتەوە کە دەکاتە 151 هەزار و 225 دۆلار، هەروەها 5 کیلۆ زێڕ دراوەتە بووک، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە تائێستا تۆمار کرابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە