رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای دەنیزلی ـی تورکیا لە ئەنجامی داڕمانی کانێكی خەڵووز دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
کاژێر 23:00ـی شەوی پێنجشەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2023 لە گوندی کارئیسمائیللیەر سەر بە شارۆچكەی ئاجیپایام، کانێکی خەڵووز بە هۆکارێكی نادیار داڕما، سێ کەس لە نێو کانەکەدا گیریانخوارد.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی، ئافاد و تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران، هەر یەک لە ئەندازیار قادر ئۆزەر و کرێکارێک بە ناوی رەفعەت سەلمان بە مردوویی و کرێکارێكی دیکەش بە ناوی مستەفا کاراهان بە برینداری لە کانەکە دەرهێنران.
بریندارەکە گواسترایەوە نەخۆشخانەی زانکۆی پاموککالە و ئەو دوو کەسەی دیکەش کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدابوو برانە بەشی دادپزیشکیی نەخۆشخانەکە.
عومەر فارووق جۆشکون پارێزگاری دەنیزلی سەردانی شوێنی رووداوەکەی کرد و رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ