تورکیا گیانلەدەستدانی عەریفێکی راگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان بریندارببوو

22-07-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی عەریفێکی سوپای وڵاتەکەی راگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی بەرکەوتنی پەروانەی هێلیکۆپتەر بریندارببوو. 
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ شەممە، 22ـی تەممووزی 2023 لە هەژماری خۆی لە تویتەردا رایگەیاند، رۆژی هەینی 21ـی تەمموزی 2023 لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان، عەریف ئەنەس کرمزی کۆچ لە ئەنجامی بەرکەوتنی پەروانەی هێلیکۆپتەر برینداربوو و دەستبەجێ گەیێندرایە نەخۆشخانە. 
 
لەو راگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەدراوە، سەرباری هەموو هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی، رۆژی شەممە 22ـی تەمموز ئەو عەریفە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 
 
سوپای تورکیا بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی چنگ - قوفڵ ـی لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.
 
وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە تا ئێستا گیانلەدەستدانی 577 گەریلا و کوژرانی 94 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ لە بەرامبەردا هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە کە باڵی سەربازی پەکەکەیە کوژرانی دوو هەزار و 935 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 344 گەریلای راگەیاندووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.