بەوێنە؛ ئەردۆغان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

22-04-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان بەرەو عێراق بەڕێکەوت.
 
فڕۆکەکەی ئەردۆغان کاژێر 9:15 خولەکی ئەمڕۆ (دووشەممە 22ـی نیسان) لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبووڵ فڕی. 
 
ئەردۆغان لە بەغدا لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. 
 
دوای بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کۆردستان کۆدەبێتەوە. 
 
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی یەکشەممە 21ـی نیسان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییدا لە ئیستەنبووڵ رایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانەکەی ئەردۆغاندا بۆ عێراق، زیاتر لە 20 رێککەوتن لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ دەکرێن. 
 
دوای 13 ساڵ بۆ یەکەمجارە رەجەب تەیب ئەرۆغان سەردانی عێراق دەکات. 
 
لەم سەردانەدا هەریەک لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە؛ عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ؛ یاشار گولەر، وەزیری بەرگری؛ عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی؛ عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری گەیاندن و ژێرخان؛ ئیبراهیم یوماکڵی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان؛ ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان؛ محەممەد فاتح کاجار، وەزیری پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا؛ فەخرەدین ئاڵتوون، سەرۆکی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و باڵیۆز عاکیف چاغئاتای کڵچ، راوێژکاری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی سەرۆککۆمار یاوەری ئەردۆغانن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.