رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە قوتابخانەکان داخران.
لە دوێنێوە لە شاری رووها بارانێکی زۆر باریوە و ئەوەش کێشەی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە.
حەسەن شڵداک، پارێزگاری رووها لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی چوارشەممە 14ی شوبات، بارانێکی زۆر ببارێت؛ بەو هۆیەوە لە تەواوی پارێزگاکەدا قوتابخانەکان دادەخرێن.
حەسەن شڵداک ئاماژەی بەوەدا، داخستنی قوتابخانەکان تەنیا بۆ ئەمڕۆ دەبێت و سەرجەم قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکانیش دەگرێتەوە.
لە ئاداری 2023 لە پارێزگای رووها دوای بارانێکی زۆر لافاو دروستبوو و بەو هۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ