رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی نۆرشین سەر بە پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان، لەسەر تانەی ئاکپارتی و دەم پارتی دەنگەکان دووبارە ژمێردرانەوە، ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندیی بەربژێرەکەی ئاکپارتی یەکلایی بووەوە.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 31ـی ئاداردا شارۆچکەی نۆرشین، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئەمڕوڵڵا یڵدرم، بەربژێری پارتی سەرلەنوێ رەفا چوار هەزار و 292 دەنگ، ئەشرەف موتڵو بەربژێری ئاکپارتی چوار هەزار و 209 دەنگ و محەممەد شیرین بەربژێری دەم پارتی چوار هەزار و 206 دەنگیان بەدەستهێنابوو.
ئاکپارتی و دەم پارتی تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا و داوایان کرد جارێکی دیکە دەنگەکان هەژمار بکرێنەوە. دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی بەدلیس تانەی هەردوو پارتەکەی پەسند کرد و بڕیاریدا دەنگی بەشێک لە سندووقەکان و دەنگە هەڵوەشاوەکان دووبارە هەژماربکرێنەوە.
دوای ژماردنەوەی دەنگەکان، دەنگەکانی ئەشرەف موتڵو بەربژێری ئاکپارتی 21 دەنگ زیادیکرد و بووە چوار هەزار و 313 دەنگ، دەنگەکانی ئەمروڵڵا یڵدرم بەربژێری پارتی سەرلەنوێ رەفا پێنج دەنگ زیاد بوو و بووە چوار هەزار و 297 دەنگ و دەنگەکانی محەممەد شیرین ئونجو بەربژێری دەم پارتی پێنج دەنگ زیادیکرد و بووە چوار هەزار و 221 دەنگ.
بەپێی ئەنجامە نوێیەکە، ئەشرەف موتڵو، بەربژێری ئاکپارتی بە جیاوازی 16 دەنگ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە سەرۆکی شارەوانیی نۆرشین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ