بە پڕۆژەیەکی ژینگەدۆستی دەریاچەی وان لە پیسبوون رزگار دەکرێت

29-09-2023
هەوار ئیسماعیل
دەریاچەی وان
دەریاچەی وان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دەریاچەی وان ساڵانێکە کێشەی پیسبوونی هەیە، چونکە ئاوی قورس بەبێ پاککردنەوە دەڕژێنرێتە نێو دەریاچەکە. ئێستا لە رێگەی وێستگەی ریسایکلینی بایۆلۆژی پاککردنەوەی ئاوی دەریاچەکە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکرێت. 
 
ئۆزان باڵجی، پارێزگار و سەرۆکی گەورەشارەوانیی وان بە وەکالەت دەڵێت، "ئەمە بەهایەکە لە باوانمانەوە بۆمان ماوەتەوە، دەبێت پارێزراو بێت و بگوازرێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو. دەریاچەی وان سرووشتێكی سەرسوڕهێنەری هەیە، پاراستنی دەریاچەکە و رێگری لە پیسبوونی، ئەرکی سەرەکیمانە."
 
ئەم وێستگەیە لە شارۆچکەی تووشبا لەسەر رووبەری 14 دۆنم زەوی بە گوژمەی 180 ملیۆن لیرە دروستکراوە کە دەکاتە زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار، 45 کارمەندی هەیە و لە حوزەیرانی 2021 ـەوە کەوتووەتە کار.
 
رۆژانە نزیکەی 170 هەزار مەتر سێجا ئاوی پیس لە دەریاچەی وان دەهێندرێت، لێرە لە رێگەی وێستگەکەوە پاکدەکرێتەوە. ئاوە خاوێنەکە جارێكی دیکە دەخرێتەوە دەریاچەکە، هەروەها 70 تۆن قوڕی بن دەریاچەکە فڕێدەدرێت.
 
ئۆزان باڵجی دەشڵێت، "بێجگە لەمە، لە شارۆچکەکانی دەوروبەریش، وێستگەی ریسایکلین دروست دەکەین، چونکە لەو ناوچانەش لە رێگەی جۆگەکانەوە ئاو دەڕژێتە دەریاچەی وان. لە شارۆچکەکانی مورادییە، سەرای و گورپنار پرۆسەی دروستکردنی وێستگەکانمان بەردەوامە، بە پشتیوانی خودا لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێن. لە سێ شارۆچکەی دیکەش ئامادەکاریمان بۆ راگەیاندنی تەندەر دەستپێکردووە."
  
گەورەشارەوانیی وان ئامانجی پاککردنەوەی دوو ملیۆن و 700 مەتر سێجا قوڕی بن کەناراوەکانی دەریاچەی وانە و تائێستا یەک ملیۆن و 250 هەزار مەتر سێجا قوڕی بن دەریاچەکە دەرهێندراوە و فڕێدراوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچەیان

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچەمان دابەش بکرێت

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ''دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی روونکردنەوە بدەن کە بۆچی ئەمڕۆ مووچەمان دابەشنەکرا؟''؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''نابێت دابەشکردنی مووچەمان یەک کاژێر لە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دوابکەوێت.''